دەربارەی ئێمە
کۆمپانیای فلۆریدا
کۆمپانیای فلۆریدا، کۆمپانیایەکی بازرگانی خێزانییە لە سولەیمانی لە هەرێمی کودستانی عیراقە، لەلایەن برایانی احمد و کاک ابراهیم محمود-ەوە بەڕێوە دەبرێت یەکێک لە هاوبەشەکانی ئێمە. لە ماوەی 16 ساڵی ڕابردودا ئەم کۆمپانیا خێزانییە بەردەوامبوە لە بنیادنانی سومعەی بەهێزی خۆی وەکو هاوبەشێکی بازرگانی متمانەپێکراوی دڵسۆز لە دابینکردنی خواردن و خواردنەوەکان بۆ هەرێمی کوردستانی عیراق.
متمانە کلیلی سەرکەوتنی چیرۆکی گەشەکردنی ئەم کۆمپانیایەبوە. دروشمی کۆمپانیاکەمان بریتیە لە "بە قسە نابێت بەڵکو بە کردار".
ئێمە پشتمان بە بنەماکانی ڕۆژ بە ڕۆژ بەستوە، هەمیشە لە هەوڵی ڕاگرتنی دڵی کڕیارەکانمانداین. هەمیشە ئامادەین چەندین هەنگاوی زۆرتر بنێین. ئێمە لە نزیکەوە چاودێری گۆڕانکاریەکان دەکەین لە خواستەکان لە کوردستانی عیراقدا بۆ مەبەستی دەستبەکاربون بەگوێرەی ئەو گۆڕانکاریانە، بۆیە ئێمە پێویستمان بە هەموارکردنەوەی ستراتیجەکانی خۆمانبوو.
ئێمە بەشێکین لە کوردستانی عیراق، کە بە ئاڕاستەیەک لە گۆڕانکاری مەزندا تێدەپەڕێت. لەگەلڕ گۆڕانی پێداویستییەکانی بەکارهێنەران و گەشەکردنی خواست بۆ ئاستێکی بەرزتری گوزەران، ئێمەش، بڕوامان هێناوە کە ئەو ستراتیجەی هەمانە ڕێچکەیەکی ڕاستە کە ئێمە هەڵمانبژاردوە.
ئەرک
ئەرکی ئێمە باشترکردنی ئاستی جۆرێتی گوزەرانی گەلی کوردی عیراقە. هاندانە بۆ خۆشویستنی ژیان.
تێڕانین
ئامانجی کۆمپانیای فلۆریدا ئەوەیە گوزەرانی خەڵکی کوردی عیراق باشتر، بێوەی تر و کامەرانتر بۆ خۆت، و منداڵەکانت و خێزانەکەت دابین بکات. ئامانجی ئێمە هاتنەڕیزی مەزنترین دابینکارەکانە، لە ڕوی دابینکردنی باشترین جۆری خواردن و خواردنەوە، کە هەموویان لە لە ماوەی چەند ساڵی داهاتودا لە ئاست پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی نوسینگەی Bureau Veritas BVدا بن (هەروەها، ئێمە پێمانباشە باسی ئەم ئامانجە هەر نەکەین، بەڵکو یەکسەر جێبەجێی بکەین).
بنەماکان
ڕاستگۆبوون.
خاوەن بەرنامە.
ئیشکردنی هەنگاو بە هەنگاو، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ.
پێکەوە بەدیهێنانی کاری مەزن.
هەبوونی ئیرادە بۆ بوون بە باشترین.
خۆشکردنی ئیش لەگەلڕ ئێوە.
بەرپرسیاربوون.
بازرگانی
ئێمە لەو باوەڕداین بۆ ئەوەی بە ڕاستی برەو بە مانەوەی کۆمپانیا بدەین، پێویستە هاوبەشەکانمان بێنە ڕیزی ئێمەوە لە ڕوی پابەندبونەمان، پشتبەستنمان بە دەستەیەک لە بەها و بنەمای ئاڵوگۆرکراو.
ئێمە لەو باوەڕەشداین کە ئاوێتەبونی کارمەند گرنگی خۆی هەیە بۆ گەشەکردنی بازرگانی بەهۆی خەڵکی خۆمانەوە. بنیادنانی کلتورێکی کاریگەر و گەشەسەندوو داواکراوە بۆ مەبەستی پێشخستن. هاوپەیمانێتیەکانی ستراتیجی بەشێکی گرنگ لە پیشەکەی ئێمە پێکدەهێنن. ئێمە، لە گوزەرکردنمان بۆ دۆزینەوەی پەیوەندیی سودبەخشی هاوبەش، ئیش دەدەین بەو دابینکارانەی برەو بە ئاستەکانی چاوەڕوانکراودا دەدەن.
ئێمە دەمانەوێت زۆرترین تیشکۆی خۆمان لەسەر کواڵیتی چڕبکەینەوە نەوەک تەنها لەسەر بەها.
ئەم خاڵانە هانماندەدات ئێمە ببین بە کۆمپانیایەکی چالاک، پێشەنگ و داهێنەر و ئێمە نزیکتر دەکاتەوە لە کڕیارەکانمان
کۆمپانیای فلۆریدا، لە نێو ئەوانەی تردا، دابینکاری مارکەکانی خوارەوەیە:
کۆڵۆمبیا Colombia ئەڵدۆر Aldore مەساسە
تورکیا Turkey بەرهەمەکانی تێمپۆ Tempo Products پسکیت
عربستانی سعودی Saudi Arabia ئایسپۆپ IcePop ئایسپۆپ IcePop
تورکیا Turkey ئوڵوداغ Uludag خواردنەوەکانی گازی
ئوردن Jordan جۆردانیا Jordania کێکی خڕی سویسری
ئێمە چەندین نوسینگە و کۆگامان هەیە بڵاوبونەتەوە لەسەر گرنگترین ناوچەکانی کوردستاندا.
ئێمە لە سولەیمانی خاوەنی نوسینگەی سەرەکی و کۆگای سەرەکی خۆمانین. پێکەوە لەگەلڕ ئەوەدا ئێمە خاوەنی 3 نوسینگەین لەگەلڕ کۆگاکان بڵاوبونەوەتەوە لە چەندین قەزای جیاواز لە سولەیمانیدا بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە دایانبپۆشین.
لە پارێزگای هەولێر، لەگەلڕ هەولێر وەکو پایتەختی هەرێم، ئێمە خاوەنی 6 خاڵی دابەشکردن/جوملەین لەوێوە بریکارەکان بەرهەمەکانی پارێزگاکە بڵاودەکەنەوە.
لە دهۆک، ئێمە خاوەنی ناوەندێکی دابەشکردنی-مەزنین. سنورەکانی دهۆک بەستراوەتەوە بە تورکیا و سوریاوە و شارێکی بازرگانی سەرەکیە لە هەرێمی کوردستان
ئەنجامەکانی پێشتر
ئەنجامەکان بە دراوی دۆلاری ئەمریکی $
تێبینی: کۆمپانیای فلۆریدا سەبارەت بە Aldore، Tempo، و IcePop مافی دابەشکردنی هەیە لە عیراق. سەبارەت بە Uludag و Jordania، کۆمپانیای فلۆریدا تەنها مافی دابەشکردنی لە سولەیمانی لە عیراق هەیە.
سوپاس بۆ تەرخانکردنی کاتێک بۆ تێڕوانین لە پرۆفایلی کۆمپانیاکەمان.